بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ویکیپیدیا:وتارە ھەڵبژێردراوەکان

پەڕەی protected
لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سەرەکیوتووێژپاڵاوتنەکانھەڵسەنگاندنەوەفێرکاریی پاڵاوتنسیاسەتەکانمێزی زانیاری

وتارە ھەڵبژێردراوەکانی ویکیپیدیا

وتارە ھەڵبژێردراوەکان (وھ) نایابترین وتارەکانن لە ویکیپیدیا، وتارە ھەڵبژێردراوەکان لەسەر کۆدەنگیی بەشداربووانی ویکیپیدیا دیاری دەکرێن. وتارە ھەڵبژێردراوەکان گوێڕایەڵی سیاسەتەکانی ویکیپیدیان. پێش ئەوەی لەم پێڕستانەی خوارەوەدا دەربکەون، وتارە ھەڵبژێردراوەکان سەرەتا لە بەشی پاڵاوتن دەنگیان پێ دەدرێت؛ دەبێت سەرکەوتووانە پڕۆسەی پاڵاوتن تێپەڕێنن و شیاوی ئەوە بن لە پەڕەی دەستپێکدا دەربکەون. وتارەکان سەرەتا بە پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو بەراورد دەکرێن. دەبێت وتارەکان لەسەر بنەماکانی دروستی، بێلایەنی، تەواوی و شێواز و پێوەرەکانی وتاری ھەڵبژێردراو نووسرابێتەوە.

لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ٥٦٬٠٣٢ وتار بوونی ھەیە و ٦٧ لەوان وتاری ھەڵبژێردراون. کاتێک کە وتارێکی ھەڵبژێردراو دەکەیتەوە، ئەستێرەیەکی زەردی بچووک (وتاری ھەڵبژێردراو) لە بەشی سەرەوەی چەپی وتارەکە دەردەکەوێت، کە نیشانەی ئەوەیە کە وتارەکە ھەڵبژێردراوە. لەوانەیە ئەم ئەستێرەیە لەسەر مۆبایلەکان دەرنەکەوێت.

پەڕەیەک بە ھەڵکەوت لە پۆلی وتارە ھەڵبژێردراوەکان

ھەڵبژێردراوەکان:

ئامرازەکان:

لێکچووەکان:

وتاری ھەڵبژێردراوی ئەم ھەفتەیە

یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە (بە فەڕەنسی: Jeux olympiques d'été؛ بە ئینگلیزی: Summer Olympic Games) ھەروەھا بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد یاخود ئۆڵمپیک ناسراوە، پاڵەوانییەتییەکی گەورەی نێونەتەوەییی فرەوەرزشییە بە شێوەیەکی ئاسایی چوار ساڵ جارێک لە وڵاتێک بەڕێوە دەچێت. یەکەمجار لە ساڵی ١٨٩٦ لە شاری ئەتینای پایتەختی یۆنان بەڕێوە چوو و دوایین جاریش ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ کە لە ساڵی ٢٠٢١ لە شاری تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن بەڕێوە چوو ئەمەش بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا. لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی سەرپەرشت و ڕێکخەری ئامادەکارییەکانی شاری خانەخوێ دەکات. لە ھەر پێشبڕکێیەکی ئۆڵۆمپیاددا مەدالیای زێڕ بە پلەی یەکەم، مەدالیای زیو بە پلەی دووەم، ھەروەھا مەدالیای بڕۆنز بە پلەی سێیەم دەبەخشرێت؛ ئەم نەریتە لە ساڵی ١٩٠٤ دەستی پێکرد. یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە بەھۆی سەرکەوتنی بەرچاوی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ڕێک خرا. ئەمەش وەک گەورەترین و بەناوبانگترین ڕووداوی نێونەتەوەییی فرەوەرزشی لە جیھاندا سەیر دەکرێت.

ئۆڵۆمپیاد لە پڕۆگرامێکی ٤٢ پێشبڕکێی، بەبەشداری کەمتر لە ٢٥٠ وەرزشوانی پیاو لە ١٤ وڵات لە ساڵی ١٨٩٦ بۆ ٣٠٦ پێشبڕکێ و ١١٬٢٣٨ وەرزشوان (٦٬١٧٩ پیاو، ٥٬٠٥٩ ژن) لە ٢٠٦ وڵات لە ساڵی ٢٠١٦ زیادی کردووە. ئەم پاڵەوانییەتییە وەرزشییە لەلایەن ١٩ وڵاتەوە لە پێنج کیشوەر میوانداری کراوە. چوار جار لە ئەمریکا (١٩٠٤، ١٩٣٢، ١٩٨٤، و ١٩٩٦)، سێ جار لە بەریتانیا (١٩٠٨، ١٩٤٨، و ٢٠١٢)، دوو جار لە یۆنان (١٩٨٦ و ٢٠٠٤فەرەنسا (١٩٠٠، ١٩٢٤ئەڵمانیا (١٩٣٦ و ١٩٧٢ئوسترالیا (١٩٥٦ و ٢٠٠٠) و ژاپۆن (١٩٦٤ و ٢٠٢٠)، یەکی یەکجاریش لە سوێد (١٩١٢بەلجیکا (١٩٢٠ھۆلەند (١٩٢٨فینلاند (١٩٥٢ئیتاڵیا (١٩٦٠مەکسیک (١٩٦٨کەنەدا (١٩٧٦یەکێتی سۆڤیەت (١٩٨٠کۆریای باشوور (١٩٨٨ئیسپانیا (١٩٩٢چین (٢٠٠٨) و بەرازیل (٢٠١٦).

لەندەن یەکەم شار بوو کە سێ جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کرد، پاریس ساڵی ٢٠٢٤ بۆ جاری سێیەم میوانداری یایییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەکات بەمەش دەبێتە ھاوشانی لەندەن، لۆس ئانجلەسیش ساڵی ٢٠٢٨ میوانداری یارییەکانی ھاوینە دەکات بۆ پێنجەم جار لە مێژووی خۆیدا. تەنھا پێنج وڵات لە ھەموو یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بەشدارییان کردووە ئەوانیش ئوسترالیا، فەرەنسا، بەریتانیا، یۆنان و سویس. ھەروەھا بەریتانیا تاکە وڵاتە کە لە ھەر خولێکی ئۆڵۆمپیاد مەدالیایەکی زێڕی بەدەستھێناوە. ئەمریکا پێشەنگی ژماردنی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە، و لە ١٩ خولی یارییەکان پێشەنگی خشتەی مەدالیاکانی گرتووە، دوای ئەو یەکێتی سۆڤیەت (شەش جار)، و فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا، چین و تیمی یەکگرتوو ھەریەکەیان بۆ جارێک پێشەنگی مەدالیاکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیان گرتووە. بەگشتی زیاتر لە ٤٢ وەرزش لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد ئەنجامدراون. بە پشت بەستن بە ناوبانگ و جەماوەری یارییەکان باشترین وەرزشوانانەکان لەلایەن وڵاتانەوە ھەڵدەبژێردرێن بۆ بەشداریکردن لەم پاڵەوانییەتە، لەگەڵ ئەوەش پێویستە وەرزشوانان بەشدارییان ھەبێت لە پاڵەوانییەتەی ناوخۆی و دەرەکییەکان و خاوەن دەستکەوت بێت.
خوێندنەوەی زیاتر...

ناوەڕۆکەکان

ھونەر

ژیاننامە ھونەرییەکان

مۆسیقا

ژیاننامە مۆسیقییەکان

میدیا

فیلم و دراما

ژیاننامەکانی میدیا

کایە ڤیدیۆیییەکان

وێژە و شانۆ

چاند و کۆمەڵناسی

پەروەردە

ژیاننامەکانی پەروەردە

جوگرافیا و ناوچەکان

زانستەکان

خۆراک و خواردنەوەکان

تەندروستی و دەرمان

ژیاننامەکانی تەندروستی و دەرمان

مێژوو

ژیاننامەکانی مێژوو

زمانەکان

وەرزش

ژیاننامە وەرزشییەکان

فەلسەفە

ئایین، میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژیاننامەکانی ئایین و میستیسیزم و ئەفسانەناسی

ژینناسی

سیاسەت

پارتەکان